لە کابینەی نۆیەم بڕی 840 ملیار دینار بۆ 884 پڕۆژە خەرجکراوە

حکومەتی هەرێمی کوردستان بە داتا خەرجییەکانی سێ ساڵ بڵاودەکاتەوە
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەکاتی دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەی بە بازاڕکردنی گەنمی جووتیاران لە هەولێر 2/11/2020
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەکاتی دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەی بە بازاڕکردنی گەنمی جووتیاران لە هەولێر 2/11/2020

K24 – هەولێر

سەرەڕای قەیرانی دارایی و بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕی 840 ملیار دیناری بۆ 884 پڕۆژە خەرجکردووە.

 بەگوێرەی داتاکانی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، خەرجییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا بەمشێوەیە بووە:.

ساڵی 2019: 243 ملیار دینار

ساڵی 2020: 151 ملیار دینار

ساڵی 2021: 446 ملیار دینار

کۆی گشتی: 840 ملیار دینار

وەک لە داتاکان هاتووە، لە مانگی تەممووزی 2019 تا کۆتایی 2021، کۆی خەرجییەکان لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەمشێوەیە بووە:.

رێگاوبان: 392 ملیار دینار

شارەوانی: 282 ملیار دینار

کارەبا: 25 ملیار دینار

سایلۆ: 37 ملیار دینار

پەروەردە: 26 ملیار دینار

نیشتەجێبوون: 25 ملیار دینار

بەنداوەکان: 22 ملیار دینار

سێکتەرەکانی دیکە: 31 ملیار دینار

خەرجی پڕۆژەکان
خەرجی پڕۆژەکان
داتای خەرجییەکانی سێ ساڵی حکومەتی هەرێم
داتای خەرجییەکانی سێ ساڵی حکومەتی هەرێم
داتای خەرجی لە سێکتەرەکان
داتای خەرجی لە سێکتەرەکان