جارێکی دیکە بەهای لیرەی تورکیا دابەزی

متمانەی بەکاربەری تورکی بۆ کەمترین ئاستی دابەزیوە
لیرەی تورکی
لیرەی تورکی

K24 - هەولێر:

دوای بڵاوبوونەوەی پێنوینی متمانەی بەکاربەری ئەمریکا بۆ نەرێنی دابەزیوە، بەهای لیرەی تورکی لە دوایین مامەڵەکانی دابەزی. بڕیاریشە ئەمڕۆ بانکی ناوەندی وڵاتەکە بڕیار لە بارەی نرخی سووەوە بدات.

پێنوێنی متمانەی بەکاربەری ئەمریکا بەراورد بە مانگی رابردووی بۆ کەمترین ئاست لە مێژووی وڵاتەکە دابەزی، بە تایبەت لە مانگی ئایار ئەو پێنوێنە بۆ سەدا 63.4 دابەزی.

بەهۆیەوە بەهای لیرە جارێکی دیکە دابەزی، بەهای دۆلارێکی ئەمریکی لە دوایین مامەڵەکانیدا بۆ 17 لیرە و 36 قوروش بەرزبووەوە.

ئەو داکەوتنە لە کاتێکدایە، حکومەتی تورکیا هەموو هەوڵەکانی چڕکردووەتەوە تاوەکو کۆنترۆڵی بەرزبوونەوەی رێژەی هەڵاوسان بکات کە لە زیاتر لە دوو دەیەی رابردوویدا هاوشیوەی نەبووە.

دوایین ئەو بودجانەی کە پێویستیان بە زیادکردن هەبووە لە تورکیا لە قەیرانەکانی 1995 و 2001 بووە و لەو کاتەوە تاوەکو ئێستا لە وڵاتەکە رووی نەداوە.