كوردستان24 ناوی نوێنه‌ره جێگره‌وه‌كانی ره‌وتی سه‌در بڵاوده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ژماره‌یه‌ك نوێنه‌ر سوێندی یاساییان خوارد و له جێگه‌ی نوێنه‌رانی ره‌وتی سه‌در ده‌ستبه‌كار بوون.
به گوێره‌ی بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن، له هه‌ر بازنه‌یه‌كدا، له جێگه‌ی نوێنه‌رانی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی سه‌در، نوێنه‌ری لایه‌نه‌كانی دیكه هاتوونه‌ته پێشه‌وه و سوێندی یاساییان خوارد و وه‌ك ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ستبه‌كار بوون.
كوتله‌ی سه‌در له به‌یاننامه‌یه‌كدا، رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ نوێنه‌رانی جێگره‌وه سوێندی یاسایی ده‌خۆن.
له دانیشتنی ئه‌مڕۆدا 64 نوێنه‌ر له كۆی 73 نوێنه‌ر سوێندی یاساییان خواردووه و 9 نوێنه‌ری جێگره‌وه ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه نه‌بوون.
دوێنێ چوارشه‌ممه (22ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2022)، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، موقته‌دا سه‌در، رایگه‌یاند، له بڕیاری كشانه‌وه‌یان پاشگه‌ز نابنه‌وه.