چاره‌نووسی نێیمار له‌گه‌ڵ پاریس ئاشكرا ده‌بێت
نێیمار داسیلڤای ئه‌ستێره‌ی به‌رازیلی دەیەوێت گرێبەستەکەی بۆ ماوەی دوو وەرزی دیکە لەگەڵ پاریس سانجێرمان نوێ بکاتەوە، له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه پاریس ده‌ستبه‌رداری نیمۆ ده‌بێت.
رۆژنامەی پارسیانی فەرەنسی بڵاویکردەوە، ئەوکاتەی لە ساڵی 2021 گرێبەستی نێیمار لەگەڵ پاریس سانجێرمان بۆ ماوەی چوار وەرزی دیکە نوێ کرایەوە، مەرجی نوێکردنەوەی ئۆتۆماتیکی گرێبەستەکە لەلایەن یاریزانەکە دانرا ئەویش بۆ ماوەی دوو وەرز، بۆیە ئەو یاریزانە بریاریداوە کە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە و تاوەکو ساڵی 2027 لەگەڵ یانەکەی بەردەوام بێت.
لە ماوەی رابردوو دەنگۆیەک بڵاوبووەوە کە کارگێری یانەی پاریس سانجێرمان دەیەوێت بەهۆی مووچە زۆرەکەی نێیمار دەستبەرداری بێت، بەرنامەی ئێلچیرینگیتۆی ئیسپانیاش بڵاویکردووەتەوە، شازادەکان هێرشبەرە بەڕازیلیەکەیان پێشکەش بە بارسێلۆنا کردووە، بەڵام ئەو یانەیە ئامادەنیە نیمۆ بگەڕێنێتەوە.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، رۆژنامه‌ی لكیپی فه‌ره‌نسا نووسیویه‌تی: نێیمار نیگه‌رانه له ره‌فتاره‌كانی ناسڕ خلێفی سه‌رۆكی یانه‌ی پاریس سانجێرمان.
نێیمار دا سیلڤای 30 ساڵ، له یانه‌ی سانتۆسی به‌ڕازیلی پێگه‌یشتووه، له 2013 روویكرده بارسێلۆنا، له‌گه‌ڵ یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه له كۆی 186 یاری، 105 گۆڵ و 76 ئاسیستی كرد، دواتر له 2017 گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا هه‌ڵوه‌شانده‌وه و به 222 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به پاریس سانجێرمان كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه له كۆی 144 یاری، 100 گۆڵ و 60 ئاسیستی كردووه، به‌ڵام له خه‌ونی گه‌یشتن به خه‌ڵاتی تۆپی زێرین و چامپیۆنزلیگ شكستی هێنا.