بازرگانێکی ماددەی ھۆشبەر ده‌ستگیركرا
K24- سلێمانی:
له چالاكییه‌كدا، هێزه ئه‌منییه‌كانی پارێزگای سلێمانی بازرگانێکی ماددەی ھۆشبەریان ده‌ستگیركرد و ده‌ستیشیان به‌سه‌ر بڕی (23) كیلۆگرام مادده‌ی ھۆشبەر لەجۆری "کریستاڵ"ـدا گیرا و تۆمەتباره‌كه‌ش رووبەڕوی یاسا كرایه‌وه.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، لە درێژەی ھەڵمەتەکانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی بازرگانیکردن و بەکارھێنانی ماددەی ھۆشبەر، هێزه ئه‌منییه‌كانی پارێزگای سلێمانی، بە فەرمانی دادوەر، لە شەوی 2022/6/22 لەسەر رێگەی سەرەکی نزیك (گەڕەکی تاسلوجە)ی شاری سلێمانی، پاش کۆکردنەوەی زانیاری و چاودێریکردنی وورد، رووبەڕوبونەوەی هێزه ئه‌منییه‌كان لەگەڵ تۆمەتبار و دروستبوونی تەقە، توانیان بازرگانێکی ماددەی ھۆشبەر بەناوی (ھ، ڕ، ب) دەستگیربکەن.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی هێزه ئه‌منییه‌كان، له‌و پرۆسه‌یه‌دا ده‌ست بەسەر بڕی (32) کیلۆ ماددەی ھۆشبەر لە جۆری کریستاڵدا گیراوه، کە تۆمەتباره‌كه لەدەرەوەی ھەرێمی کوردستان ھێناوێتییە ناو شاری سلێمانی و بەنیاز بووە بیبات بۆ شاری ھەولێر.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، پێش بەئامانج گەیاندنی کارەکەی، تۆمه‌تباره‌كه دەستگیر کرا و ماددە ھۆشبەرەکەش دەستی بەسەردا گیرا و تۆمەتبار بەپێی ماددەی (25) لە یاسای ماددە ھۆشبەرەکان راگیراوە .
H.B