"كریستیانۆ رۆناڵدۆ ده‌یه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه‌ یوڤێنتۆس"

كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یانه‌ی یوڤێنتۆس
كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یانه‌ی یوڤێنتۆس

راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان ئاشکرایان کردووە کریستیانۆ رۆناڵدۆی پۆرتوگالی هێرشبەری مانچێستەر یونایتد لەم هاوینە دەگەڕێتەوە یوڤێنتۆس.

رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی دووپاتیدەکاتەوە خۆرخێ مێندێز بەڕێوەبەری کارەکانی کریستیانۆ ئەم یاریزانە پۆرتوگالیەی خستووەتە بەردەم یوڤێنتۆس بۆ ئەوەی بیگەڕێننەوە یانەکە و بۆ وەرزی داهاتوو لە سێریا ئەی یاریی بکاتەوە.

سەرچاوەکە هێمای بۆ ئەوەش کردووە ئەو هۆکارەی کە وایکردووە کریستیانۆ بیر لە رۆیشتن بکاتەوە نەگەیشتنی مانچێستەر یونایتدە بۆ چامپیۆنزلیگ بە پێچەوانەی خانمەپیرەکە کە بلیتێکی چامپیۆنزلیگی بەدەستهێناوە.

سپۆرت نووسیویەتی: کریستیانۆ ئەگەر بڕیاری رۆیشتن بۆ هەر یانەیەک بدات پێویستە مووچەکەی کەم بکاتەوە کە هەفتانە ٤٠٠ هەزار پاوەند وەردەگرێت.

كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌ هاوینی 2018 به‌ به‌های 100 ملیۆن یۆرۆ له‌ ریال مه‌دریده‌وه‌ روویكرده‌ یوڤێنتۆس، له‌گه‌ڵ یانه‌ی یوڤی له‌ كۆی 134 یاری، 101 گۆڵ و 22 ئاسیستی كردووه‌.

رۆناڵدۆ دوای گەڕانەوەی بۆ ریزەکانی شەیتانە سوورەکان، لە یەکەم وەرز لە سەرجەم خوڵ و پاڵەوانتیەکان بەشداری 39 یاریکرد و توانی 24 گۆڵ و 3 ئاسیست تۆمار  بکات.