هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی پشتگیری له پێكهێنانی هێزی هاوبه‌ش له نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش جه‌ختی له‌سه‌ر پشتگیریكردنی خۆی بۆ پێكهێنانی لیوا هاوبه‌شه‌كان له نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و سوپای عێراق كرده‌وه.
له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی تویته‌ر، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش نووسیویه‌تی: "هاوپه‌یمانان پشتگیری له به‌رده‌وامی یه‌كگرتنی سه‌ربازی و هاوكاری ئه‌منی له نێوان پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و هێزه هاوبه‌شه‌كانی سوپای عێراق ده‌كات".
هه‌روه‌ها جه‌ختیكرده‌وه، "ئێمه پابه‌ندین به مانه‌وه‌مان به‌یه‌كه‌وه بۆ شه‌ڕی دژی تیرۆر و سه‌رخستنی هه‌وڵی سه‌قامگیری عێراق".
ئه‌م تویته‌ی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش دوای ئه‌وه هاتووه، ئه‌مڕۆ شاندێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه سه‌ردانی به‌غدای كرد و ژماره‌یه‌ك دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگری عێراق و به‌رپرس و فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان ئه‌نجامدا.
له دیدار و كۆبوونه‌وه‌كاندا گفتوگۆ له‌باره‌ی پرسه ئه‌منییه‌كان كرا و جه‌خت له‌سه‌ر پێكهێنانی دوو لیوای هاوبه‌ش له نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی سوپای عێراق كرایه‌وه.
H.B