ماوه‌ی 14 ساڵ له زیندان بوو.. دوای 2 مانگ له ئازادكردنی تاوانێكی دیكه‌ی ئه‌نجامدا و ئه‌مڕۆ ده‌ستگیركرایه‌وه
K24- هه‌ولێر:
هۆگر عه‌زیز، گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی سێ تۆمه‌تباری رایگه‌یاند، كه لە ماوەی یەك رۆژدا سێ ئۆتۆمبێلیان له جۆره‌كانی پیكاب و نیسان ماكزیمایان له شاری هه‌ولێر دزیبوو.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، تۆمه‌تباره ده‌ستگیركراوه‌كان پێشتریش پێشینه‌ی تاوانیان هه‌بووه و جه‌ختیكرده‌وه، له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی زانیاری به ده‌ست پۆلیسی هه‌ولێر، تیمه‌كانیان ده‌ستیان به جووڵه‌كرد بۆ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباران و هه‌رسێ تۆمه‌تباره‌كانیان ده‌ستگیركرد.
گوتیشی: له ئه‌نجامی به‌دواداچوونه‌كانیان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله دزراوه‌كان، توانیان شوێنی ئۆتۆمبێله‌كان ده‌ستنیشان بكه‌ن و ده‌ست به‌سه‌ریاندا بگرنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی رێكاری یاسایی له به‌رامبه‌ر تۆمه‌تباران بگیرێنه‌به‌ر.
هه‌روه‌ها گوتی: سوپاسی هاوكارانمان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دهۆكیش ده‌كه‌ین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كێك له تۆمه‌تباران یه‌كێك له ئۆتۆمبێله دزراوه‌كانی گواستبووه‌وه بۆ پارێزگای دهۆكی، به‌ڵام به هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری هێزه‌كانی پۆلیسی دهۆك و به‌دیاریكراویش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی تاوان، توانییان ئۆتۆمبێله‌كه بدۆزنه‌وه و تۆمه‌تباره‌كه‌ش ده‌ستگیر بكه‌نه‌وه.
گوتیشی: هه‌ردوو تۆمه‌تباره‌كه‌ی دیكه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێره‌وه ده‌ستگیركراون و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆیان كراوه‌ته‌وه و به‌گوێره‌ی مادده‌ی (443) له یاسای سزادانی عێراقی رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ریان ده‌گیرێته‌به‌ر.
وه‌ك ئاماژه‌شی پێدا، ئه‌و سێ تۆمه‌تباره‌ی ده‌ستگیركراون، هه‌رسێكیان پێشینه‌ی تاوانیان هه‌بووه، له‌ناویان هه‌یه ماوه‌ی 14 ساڵ بووه زیندانی كراوه، دوای ته‌نها دوو مانگ له ئازادكردنی، جارێكی دیكه ئه‌و تاوانه‌ی ئه‌نجامداوه‌ته‌وه، دوو تۆمه‌تباره‌كه‌ی دیكه‌ش پێشتر به ئه‌نجامدانی تاوانی هاوشێوه‌ی بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك زیندانیكراون، به‌ڵام دوای ئازادكردنیان جارێكی دیكه‌ی ده‌ستیان به تاوانه‌كانیان كردووه‌ته‌وه.
H.B