"به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌رگ هه‌زاران خێزانی كریستیان له عێراق روویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه"
K24- هه‌ولێر:
مه‌تران به‌شار وه‌رده، سه‌رۆكی ئه‌سقوفیه‌ی ئه‌بره‌شی كلدانی له عه‌ینكاوه له‌باره‌ی بێمتمانه‌یی كریستیانه‌كان به ئاسایش و سه‌قامگیری عێراق و جێهێشتنی زێدی خۆیان گوتی: له ساڵی 2003ـه‌وه كریستیانه‌كان له شاره گه‌وره‌كانی وه‌ك به‌غدا و مووسڵ رووبه‌ڕووی هێرش و هه‌ڕه‌شه‌ی رفاندن، ته‌قینه‌وه، داواكردنی فیدیه و كوشتن و كوشتنی مه‌ترانه‌كان بوونه‌وه، له هه‌مان كاتدا 67 كڵێسا ته‌قێندراونه‌ته‌وه، بۆیه ژماره‌یه‌كی زۆری كریستیانه‌كان وڵاتیان به‌ره‌و ئه‌مه‌ریكا، كه‌نه‌دا و وڵاتانی دیكه جێهێشت.
گوتیشی: زۆرێك له خانه‌واده‌كانیان ئێستا له ئوستراڵیا، لوبنان، ئوردن و توركیان، جگه له‌مانه‌ش ئێستا 16 هه‌زار خانه‌واده‌ی كریستیانه‌كان له ناوچه جیاوازه‌كانی عێراق هاتوونه‌ته پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان و ئێستا شارۆچكه‌ی عه‌نكاوه بووه‌ته گرنگترین ناوه‌ندی كریستیاننشین له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
جختیشی كرده‌وه، كریستسانه‌كان له عێراق رووبه‌ڕووی چه‌وساندنه‌وه بوونه‌وه و ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتیانی كریستیان له كاره‌كانیان دوورخراونه‌ته‌وه، هه‌موو ئه‌و ره‌فتارانه‌ش كه به‌رامبه‌ریان كرا، وایانكرد كه كریستیانه‌كان هه‌ست به ئاسایش و سه‌قامگیری نه‌كه‌ن و هۆكاری سه‌ركی بوون بۆ ئه‌وه‌ی ناوچه‌كانی خۆیان له پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق جێبهێڵن و روو له هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
H.B