بريندارێكی دیكه‌ی بۆردومانی فڕۆكه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ناحیه‌ی سنونێ گیانی له‌ده‌ستدا

K24- هه‌ولێر:
ئیبراهیم عه‌ڤدی ده‌روێش، یه‌كێك له بریندارانی بۆردومانی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی توركیا، كه له 15ی ئه‌م مانگه كرایه سه‌ر ناحیه‌ی سنوونێ، ئه‌مڕۆ به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی مووسڵ گیانی له‌ده‌ستدا، به‌مه‌ش ژماره‌ی قوربانیان ئه‌و هێرشه بوو به دوو كوژراو، وێڕای برینداربوونی 5 هاووڵاتی دیكه.
ئێواره‌ی رۆژی چوارشەممە 15ـی ئه‌م مانگه، فڕۆکەکانی تورکیا بارەگای هێزەکانی "یەبەشە"ـی لە ناحیەی سنونێی سەربە قەزای شنگالیان بۆردومان کرد.

بە گوێرەی زانیاریەکانی پەیامنێری کوردستان24، بۆردومانەکە له‌ڕێگه‌ی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانه‌وه ئه‌نجامدرا و سه‌ره‌تا کوژرانی شەش کەس راگه‌یه‌ندرا، دواتر زانیارییه‌كان كوژرانی یه‌ك هاووڵاتی و برینداربوونی 6ی دیكه‌ی پشتڕاستكرده‌وه.
دوای بۆردومانه‌كه‌ش، له راگه‌یه‌ندراوێكدا دژە تیرۆری کوردستان رایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بارەگایەکی چەکدارانی پەکەکەیان لە ناحیەی سنوونێ لە قەزای شنگال بۆردومان کرد و زیانی گیانی و ماددی لێ کەوتەوە.
هه‌ر له ئه‌نجامی ئه‌و بۆردومانه‌دا، له هه‌مان رۆژ دانیشتوانی سنونێ چوونه به‌رده‌م بنكه‌ی یه‌به‌شه له شنگال و داوایان لێ‌كرد، هه‌رچی زووه له شوێنه‌كانی نیشته‌جێبوونی هاووڵاتیان بچنه ده‌ره‌وه، چونكه بوونی بنكه و باره‌گاكانیان بووه‌ته مه‌ترسییه‌كی گه‌وره بۆ سه‌ر ژیانی هاووڵاتیانی سڤیل، به‌و هۆیه‌شه‌وه ئاڵۆزی لەنێوان خەڵك و چەکدارانی یەبەشە دروستبوو.
یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال "یەبەشە"ـی سەربە پەکەکە لە چەند ناوچەیەکی سنووری شنگال بنکە و بارەگایان هەیە و لە ماوەی رابردوودا لەگەڵ سوپای عێراقدا گرژی و ئاڵۆزی لە نێوانیان دروست بوو، کە بووەهۆی ئاوارەبوونی ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتی ئەو ناوچەیە بەرەو پارێزگای دهۆك.
H.B