پارته‌كه‌ی جۆنسن له هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌كان تووشی دوو شكستی گه‌وره بووه‌وه
K24- هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ هه‌ینی پارتی پارێزگاران به سه‌رۆكایه‌تی بۆریس جۆنسن له میانی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌كان تووشی دوو شكستی گه‌وره بووه‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس، له بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنی باشووری رۆژئاوای ئینگلته‌را و باكووری ویكڤێڵد، پارتی پارێزگاران تووشی شكتی گه‌وره بووه‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، وێڕای شكسته‌كه‌ی ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 24ـی حوزه‌یران / یۆنیۆی 2022) جۆنسی ته‌مه‌ن 58 ساڵ ره‌تی ئه‌وه‌ی كرده‌وه ده‌ست له‌كار بكشێته‌وه.
جۆنسن راشیگه‌یاند، پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌كان له هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌كان سه‌رناكه‌ون.
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، ئه‌و گه‌شبینه.
له‌سه‌رده‌می بۆریس جۆنسن هه‌ڵاوسانی ئابووری له به‌ریتانیا گه‌یشتووه‌ته %9، كه له‌ماوه‌ی 40 ساڵی رابردوو به‌مشێوه زیان به ئابووری ئه‌م وڵاته نه‌گه‌یشتووه.
جیا له كۆچپێكردنی په‌نابه‌ران بۆ رواندا، كاریگه‌ری كرده سه‌ر پاشه‌كشه‌ی جۆرنسن و پارته‌كه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كان.
له‌مباره‌یه‌وه ئۆلیڤه‌ر دۆدن، سه‌رۆكی پارتی پارێزگارانی به‌ریتانیا به‌هۆی خراپی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌كانی پارته‌كه‌ی ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه.
دۆدن نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی جۆنسنی سه‌رۆك وه‌زیران كردووه، تێیدا نووسیویه‌تی: "ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی پارته‌كه‌مان خراپ بوو، ناكرێ به‌مشێوه به‌رده‌وام بم، پێویسته له شوێنی من كه‌سێكی دیكه به‌رپرسیارێتی وه‌ربگرێت".