سه‌ربازانی ئۆكرانی له رۆژهه‌ڵاته‌وه ده‌كشێنه‌وه
K24- هه‌ولێر:
شاره‌داری ناوچه‌ی لۆگانسك ئه‌مڕۆ هه‌ینی 24ـی حوزه‌یران / یۆنیۆی 2022 ئاشكرای كرد، هێزه ئۆكرانییه‌كان ناچار ده‌بن له شاری سیڤیردۆنستیك له رۆژهه‌ڵاتی ئۆكرانیا بكشێنه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه خه‌ریكی شه‌ڕێكی خوێناوی و قورسن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس، سێرگی غایدای، شاره‌داری ناوچه‌ی لۆگانسك رایگه‌یاندووه، سوپای وڵاته‌كه‌ی ده‌شكێنه‌وه.
گوتی: "له‌مباره‌یه‌وه فه‌رمانمان پێگه‌یشتووه".
ماوه‌ی چوار مانگه جه‌نگ له ئۆكرانیا به‌رده‌وامه، پێشتر شه‌ڕه‌كه تاوه‌كو ده‌روازه‌كانی كیێڤی پایته‌ختی ئه‌م وڵاته به‌رده‌وام بوو، پاشان مۆسكۆ ئاراسته‌ی شه‌ڕه‌كه‌ی برده لای رۆژهه‌ڵات، چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك شه‌ڕێكی قورس و خوێناوی تێدا به‌رده‌ومه.