په‌رله‌مانتارێكی پێشووی عێراق: ئه‌گه‌ر كه‌سانی تاقیكراو بكه‌ن به‌سه‌رۆك وه‌زیران شكست ده‌هێنن
K24- هه‌ولێر:
له‌باره‌ی پرسی پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عێراق و كشانه‌وه‌ی په‌رله‌مانتارانی كوتله‌ی سه‌درییه‌كان، په‌رله‌مانتارێكی پێشووی عێراق ئاشكرای ده‌كات، ئێستا دۆخه‌كه بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت ئاسانتره.
محه‌مه‌د خالیدی، په‌رله‌مانتاری پێشووی عێراق به ژووری هه‌واڵی كوردستان24ـی راگه‌یاند، دوای كشانه‌وه‌ی سه‌در له عێراق، ته‌نگژه‌ی سیاسی كۆتایی هات، ئێستا تۆپه‌كه له گۆڕه‌پانی لایه‌نه‌كانی دیكه‌دایه و دۆخه‌كه ئاسانتره، هاوپه‌یمانی سێقۆڵی كه پێشتر هه‌بوو، كۆتایی هات.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پێشووی عێراق راشیگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی سه‌در له پڕۆسه‌ی سیاسی عێراق كشایه‌وه، ئێستا هاوپه‌یمانی دیكه له ئارادایه، دۆخه‌كه له سفره‌وه ده‌ستپێده‌كات.
هه‌روه‌ها خالیدی روونیكرده‌وه، دووباره به سێیه‌كی ده‌نگه‌كانی ناو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه هه‌ڵده‌بژێردرێنه‌وه، دواتر ده‌نگ له‌سه‌ر كارنامه‌ی حكومه‌تی نوێ ده‌درێت.
خالیدی گوتی: "بۆ ئه‌م دۆخه دوو سیناریۆ هه‌یه، یه‌كیان سه‌رۆك وه‌زیرانێكی به‌هێز، خاوه‌ن ئابوورییه‌كی به‌هێز بێت، دوای كۆتایی هاتنی جه‌نگه‌كان، پێویسته كه‌سایه‌تییه‌كی ئابووری بێت نه‌وه‌ك جه‌نگی، سیناریۆی دووه‌م، ده‌بێت حكومه‌تی داهاتوو مه‌رجه‌كانی شه‌قام جێبه‌جێ بكات، پێویسته ده‌موچاوی نوێ بێنه پێشه‌وه نه‌وه‌ك كۆنه‌كان، ئه‌گه‌ر چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بیه‌وێت سه‌ركه‌وتوو بێت، ده‌بێت كه‌سایه‌تییه‌كی به‌هێز بێت بكات به سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌وانه‌ی رابردوو هیچیان قبوڵكراو نین".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پێشووی عێراق گوتیشی: "ئه‌وه‌ی ده‌بێته سه‌رۆك وه‌زیران، پێویسته له هیچ دۆسییه‌یه‌كی گه‌نده‌ڵی تێوه نه‌گلابێت، ده‌بێت داواكارییه‌كانی لایه‌نی سه‌دری جێبه‌جێ بكه‌ن، ئه‌گه‌ر كه‌سانی پێشوو و تاقیكراو بێننه‌وه پێشه‌وه، حكومه‌ت پشكپشكێنه پێكبهێنن، دووباره شكست ده‌هێننه‌وه".