ئه‌م جۆره خواردنه‌وانه تووشی شێرپه‌نجه‌ت ده‌كه‌ن
K24- هه‌ولێر:
زانایانی زانكۆی هارڤارد رایانگه‌یاند، خواردنه‌وه گازییه‌كان مه‌ترسییه‌كانی تووشبوون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی كۆئه‌ندامی هه‌رس زیاد ده‌كه‌ن.
گۆڤاری The American Journal of Clinical Nutrition ئاماژه به‌وه ده‌كات، به گوێره‌ی ده‌ره‌نجامه‌كانی زانایانی زانكۆی هارڤارد، زێده‌ڕۆییكردن له به‌كارهێنانی خواردنه‌وه گازییه‌كان ده‌بێته هۆی مه‌ترسی زیاتری ده‌ركه‌وتنی شێرپه‌نجه له كۆئه‌ندامی هه‌رس.
به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كه كه 120 زانا تێیدا به‌شدار بوونه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی خواردنه‌وه گازییه‌كان رێژه‌یه‌كی زۆری شه‌كریان تێیدایه، ده‌بێته هۆی تووشبوون به شێرپه‌نجه.
ئه‌م زانایانه پێیان وایه زۆر به‌كارهێنانی خواردنه‌وه شیرینه‌كان ده‌بێته هۆی یارمه‌تیدانی شێرپه‌نجه، به‌تایبه‌ت له ریزی منداڵانی ته‌مه‌ن 10 ساڵ.
ئه‌وه‌شیان خستووه‌ته‌ڕوو، پێویسته له قاوه، ماستاو و شیر زیاتر به‌كار بهێنرێن، چونكه ئه‌وانه سوودیان بۆ گه‌شه‌ی مرۆڤ هه‌یه.