چوارچێوەی هەماهەنگی دژی مستەفا کازمی واژۆ کۆده‌كه‌نه‌وه‌

"تا ئێستا زیاتر له‌ 50 واژۆمان کۆکردووەتەوە"
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق

K24 - هه‌ولێر:

محەمەد بەلداوی، سەرکردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی ئاشکرایکرد، تاوەکو ئێستا پەرلەمانتارەکانیان زیاتر له‌ 50 واژۆیان کۆکردووەتەوە، بۆ ئەوەی رێگری لە مستەفا کازمی، سەرۆك وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق بکەن، لە کۆنگرەی ریاز نەتوانێت واژۆ لەسەر هیچ رێککەوتن و پەیماننامەیەك بکات.

بەوتەی بەلداوی، پەرلەمانتارەکان بە نووسراوێکی فەرمی واژۆکانیان ئاراستەی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کردووە و تێیدا داوا دەکەن، بەپێی دەستوور و بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی ژمارە 121 دەرچوو لە ساڵی 2022، لە واژۆکردنی هەموو رێککەوتن و پەیماننامەیەك لە کۆنگرەی ریاز لە سعودیە، دەسەڵاتەکانی کازمی سڕ بکرێت.

پەرلەمانتارەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی ترسیان هەیە لە کۆنگرەکەدا پرسی ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل گفتوگۆیان لەسەر بکرێت.