نزیكه‌ی 11 هه‌زار کەس دوو جار زیاتر لە وەزارەتی شەهیدان تۆمارکراون

وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان مینحەی زیاتر لە 13 هەزار بەخێوکەری هەڵوەشاندووەتەوە
وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان
وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان

K24 - هه‌ولێر:

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکرده‌وه، مینحەی 13 هەزار و 288 بەخێوکەری وەزارەتی شەهیدان هەڵوەشێندراوەتەوە، کە مانگانە بڕی 996 ملیۆن و 150 هەزار دینار گەڕاوەتەوە بۆ خەزێنەی گشتی.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، لیستی ناو و زانیاری 10 هەزار و 819 کەسی دەستنیشان کراوە، کە لە دوو جار زیاتر لە سیستەمی بایۆمەتری وەزارەتی شەهیدان تۆمار کرابوون، بەمەش بڕى یەک ملیار و 253 ملیۆن و 626 هەزار دینار گەڕێندراوەتەوە خەزێنەی گشتی.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری روونیكره‌وه‌، لە چوارچێوەی هەنگاوەکانی چاکسازی و جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی،  لە خانەنشینی هەزار و 384 دادوەر و پەرلەمانتار و وەزیر و بریکارى وەزیر و راوێژکار و بەڕێوەبەرى گشتى، خانەنشینی هەزار و 140 کەسیان رێکخراوەتەوە.