باشترین و خراپترین شارەکان بۆ ژیان لە 2022
K24 - هەولێر:
هەرچەندە هەمووان شار و گوند و زێدی خۆیان خۆشدەوێت و یادگاری و چیرۆکی تایبەتیان لەگەڵیدا هەیە، بەڵام کاتێک بابەتەکە دێتە سەر ژیان، هەر شوێن و جێگایەك گونجاوتر بوو، ناچاریت بچیتە ئەوێ، لەم چوارچێوەیەشدا ئەمساڵ هەردوو لیستی باشترین و خراپترین شارەکان بۆ ژیان بڵاوکرانەوە.
یەکەی توێژینەوە و شیکاری گرووپی ئابووریناسان (EIU)، هەردوو لیستی "باشترین و خراپترین شار بۆ ژیان"ـی بڵاوکردەوە کە (ئاسایش، کەلتور، ژینگە، پەروەردە و فێرکردن، تەندروستی) کراونەتە پێوەر و 173 شار راپرسیان بۆ کراوە و ئەنجامەکان بەمجۆرەی لای خوارەوە دەرچوون.
باشترین شارەکان بۆ ژیان لە 2022:
1. ڤینا، نەمسا
2. کۆپنهاگن، دانیمارک
3. زیوریخ، سویسرا
4. کالاگاری، کەنەدا
5. ڤانکۆڤەر، کەنەدا
6. جنێڤ، سویسرا
7. فرانکفۆرت، ئەڵمانیا
8. تۆرۆنتۆ، کەنەدا
9. ئەمستەردام، هۆڵەندا
10. ئۆساکا لە ژاپۆن و مالبۆرن لە ئوستورالیا
خراپترین شارەکان بۆ ژیان لە 2022:
1. دیمەشق، سووریا
2. لاگۆس، نێجیریا
3. تەرابلوس/ لیبیا
4. جەزائیر، جەزائیر
5. کاراچی، پاکستان
6. پۆرت مۆرسبی، پاپوای نیوگینیا
7. داکا بەنگلادیش
8. هەرارێ، زیمبابۆی
9. دوالا، کامێرون
10. تاران، ئێران