بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك باشووری ئێرانی هه‌ژاند

K24 - هه‌ولێر:
سه‌نته‌ری بوومه‌له‌زه‌زانی ئه‌وروپای ناوه‌ڕاست ئه‌مڕۆ شه‌ممه (25ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2022) رایگه‌یاند، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 5.7 پله‌ی رێخته‌ر ئێرانی هه‌ژاند.
تا ئێستا زانیاری له‌سه‌ر زیانه مرۆیی و ماددیه‌كان به‌هۆی ئه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه‌وه نییه، به‌ڵام سه‌رچاوه میدیاییه عه‌ره‌بییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، هه‌ندێك دانیشتوانی ئیمارات هه‌ستیان به بوومه‌له‌رزه‌كه كردووه، كه قووڵییه‌كه‌ی 8 كلیۆمه‌تر بووه.
سه‌نته‌ری نیشتمانی بۆ بوومه‌له‌رزه‌زانی له ئیمارات بڵاویكرده‌وه، وێستگه‌كانمان له تۆڕی نیشتمانی بۆ بوومه‌له‌رزه‌زانی تۆماركردووه، "بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك كاتژمێر 7:37ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌كاتی ئیمارات به گوڕی پله‌ی رێخته‌ر باشووری ئێرانی هه‌ژاندووه".
رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردووش بوومهرلهزیهك به گوڕی 6.1 پله‌ی رێخته‌ر ئه‌فغانستانی هه‌ژاند، كه بووه هۆی قوربانی زیاتر له هه‌زار كه‌س، كه زیاتر له 600 كه‌س بریندار بوون. ئاماژه به‌وه‌ش كرابوو، بوومەلەرزەکە نزیکەی 44 کیلۆمەتر لە ویلایەتی هۆست نزیک سنووری پاکستان لە قووڵایی 51 کیلۆمەتر روویداوە و لە پاکستان و هیندستانیش هەستی پێکراوە.