خۆڵبارین دەستپێدەکاتەوە

شه‌پۆڵه‌كه‌ هەرێمی کوردستان و چەند پارێزگایەکی عێراق ده‌گرێته‌وه‌
خۆلبارین - هەولێر
خۆلبارین - هەولێر

K24 - هه‌ولێر:

دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شه‌ممه‌ (25ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2022) شەپۆڵێکی خۆڵبارین هه‌رێمی كوردستان و چەند پاریزگایەكی عێراق دەگرێتەوە.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی کەشناسی عێراق هاتووه‌، شەپۆڵی خۆڵبارین لە مووسڵەوە دەستپێدەکات و دواتر هەولێر، دهۆك، سلێمانی، کەرکووك، تکریت، ئەنبار، بەغدا، دیالە، کەربەلا، بابل و نەجەف دەگرێتەوە و ئاستی بینین لە چەند شوێنێك بۆ 500 مەتر کەم دەبێتەوە.

دەستەی کەشناسی عێراق ئاشکراشیکردووە، کاریگەری خۆڵبارینەکە سبەی کەم دەبێتەوە و پێشبینیش دەکرێت، لە چەند ناوچەیەکی شاخاوی هەرێمی کوردستان باران ببارێت.