حه‌كیم: به‌شداری حكومه‌تی داهاتوو ناكه‌ین
K24- هه‌ولێر:
نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی عه‌مار حه‌كیم، سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه ئاشكرای كرد، له حكومه‌تی داهاتووی عێراق به‌شداری ناكه‌ین.
نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی عه‌مار حه‌كیم، سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، له‌میانی كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی ره‌وته‌كه‌یان، جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وه به‌شداری له حكومه‌تی داهاتوو ناكه‌ن.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، ره‌وتی حیكمه ته‌واوی به‌رپرسیارێتی قۆناغه‌كانی رابردوو له ئه‌ستۆ ده‌گرێت، به‌رپرسیارێتیان پاراستنی خوێنی شه‌هیدانه.
ره‌وتی حیكمه جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، كاری داهاتوومان نزیككردنه‌وه‌ی بۆچوونی لایه‌نه سیاسییی و نیشتمانییه‌كانی عێراقه، بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تێكی نیشتمانی پێكبهێندرێت، بتوانێت خزمه‌تگوزاری پێشكه‌شی هاووڵاتیان بكات، هه‌روه‌ها ببێته پردی په‌یوه‌ندی له نێوان تاكی عێراقی و حكومه‌ت.
دوای هه‌شت مانگ له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له عێراق و راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان، هێشتا حكومه‌تی پێنه‌هێنراوه، دوای ئه‌وه‌ش ره‌وتی سه‌در له ته‌واوی پڕۆسه‌كه كشایه‌وه.