بلومبێرگ: دوای كشانه‌وه‌ی سه‌درییه‌كان رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌ربازی له عێراق رووده‌دات
K24- هه‌ولێر:
عێراق رووبه‌ڕووی هاوینێكی سه‌خت و گه‌رمی سیاسی ده‌بێته‌وه، دوای كشانه‌وه‌ی سه‌در له كۆی پڕۆسه‌ی سیاسی، هۆشداری ئه‌وه ده‌درێ دۆخی ئابووری و ئه‌منی به‌ره‌و ناسه‌قامگیری ده‌چێت.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی ئاژانسی (بلومبێرگ)ـی ئه‌مه‌ریكی، كشانه‌وه‌ی ره‌وتی سه‌در ده‌ستپێكی خۆپیشاندانه‌كانه له عێراق، دوای ئه‌وه‌ی ره‌وتی سه‌در له پێكهێنانی حكومه‌ت سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو.
ئاژانسی بلومبێرگ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، وێڕای ئه‌وه‌ی سه‌درییه‌كان له هه‌ڵبژاردن ده‌نگێكی زۆریان به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام دووباره شه‌قام هه‌ڵده‌بژێرنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی فشار دروست بكه‌ن.
ئه‌م ماڵپه‌ڕه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ره‌وتی سه‌در به فه‌رمی له ساڵی 2008 سوپای مه‌هدی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه، به‌ڵام زۆربه‌ی لایه‌نگرانیان چه‌كداری مه‌ترسیدارن، ئه‌و میلیشیایانه‌ی نزیك و هاوسۆزیشن له‌گه‌ڵ ئێران، هاوشێوه‌ی سوپای مه‌هدی چه‌كدار و رێكخراون، له‌پاڵ پێكهێنانی حكومه‌تێكی لاواز، ره‌نگه رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌ربازی رووبدات.
به گوێره‌ی شڕۆڤه‌ی ماڵپه‌ڕی بلومبێرگ، عێراقییه‌كان چاوه‌ڕێی داهاتووێكی ته‌مومژاوین، ره‌نگه جه‌نگی درێژخایه‌نی كۆڵان به كۆڵان رووبدات، جیا له‌وه‌ش به‌هۆی كاریگه‌رییه خراپه‌كانی جه‌نگی ئۆكرانیا دۆخی بازاڕی عێراق دووچاری گرانی ده‌بێته‌وه.
زانیارییه‌كانی ئه‌م راپۆرته‌ی ماڵپه‌ڕی بلومبێرگ جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه، عێراق وه‌ك دووه‌م وڵاتی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت له ریزی وڵاتانی ئۆپیك، دووباره نایه‌وێت دووچاری كه‌وتنێكی دیكه ببێته‌وه، له‌به‌رامبه‌ردا نرخی نه‌وت به‌رزبووه‌ته‌وه، سوودمه‌ندی سه‌ره‌كی ئه‌م دۆخه‌ش ئێرانه، كاتێك هاوپه‌یمانه‌كانی تاران له ئێستادا خه‌ریكن حكومه‌ت پێكده‌هێنن.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، دوای هه‌ره‌سهێنانی گفتوگۆكانی ڤییه‌ننا تایبه‌ت به دۆسییه ناووكیی، له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه عێراق وه‌ك كارتی فشار بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌كار ده‌هێنرێت، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كه له پارته شیعه‌كانی نزیك له ئێران پێكهاتوون، بوونه‌ته هێزی یه‌كه‌می عێراق، دوای ئه‌وه‌ی سه‌درییه‌كان له پڕۆسه‌كه كشانه‌وه، بۆ ئه‌مه رێگه‌یان بۆ خۆشكراوه.