گەشتەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر دەستیپێكردەوە

"دۆخەكە ئاسایی بووه‌وه‌"
فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر
فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر

K24- هه‌ولێر:

به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ ئاشكرای ده‌كات، گەشتەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر دەستیپێكردەوە.

ئەحمەد ھۆشیار، بەڕێوەبەری گشتی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر بە كوردستان24 راگەیاند، دوای راگرتنی گەشتەكانی فڕۆكەخانەی ناوبراو بۆ ماوەی كاتژمێرێك بەھۆی تۆز و خۆڵبارین، ئێستا دۆخەكە ئاسایی بووه‌وه‌ گەشتەكان دەستیانپێكردەوە.