ئۆكرانیا: مه‌ترسی فراوانبوونی جه‌نگ له ئه‌وروپا له ئارادایه

K24- هه‌ولێر:
دوای هێرشه مووشه‌كییه‌كان بۆ سه‌ر كیێڤی پایته‌ختی ئۆكرانیا له رێگه‌ی بێلارووسه‌وه، ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا رایگه‌یاند، مۆسكۆ مووشه‌كی نوێ به مینسك ده‌دات كه توانای هه‌ڵگرتنی كڵاوه‌ی ئه‌تۆمی هه‌بێت.
له میانی پێشوازی ئه‌لیكسه‌نده‌ر لۆكاشینكۆ، سه‌رۆكی بێلارووس، ڤلادیمێر پوتن جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، په‌یوه‌ندییه‌كانی مینسك و مۆسكۆ پێویستی به‌وه هه‌یه په‌ره‌ی زیاتری پێبدرێت.
پوتن بۆ سه‌رۆكی بێلارووس جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، ئه‌مه‌ریكییه‌كان 200 ته‌قه‌مه‌نی ناووكیان له 6 وڵاتی ئه‌وروپی داناوه، كه ئه‌ندامن له رێكخراوی ناتۆ.
پوتن گوتی: "پابه‌ندین به یه‌كگرتوویی نێوان رووسیا، بێلارووس و وڵاتانی رێكخراوی ئاسایشی به كۆمه‌ڵ، له مانگه‌كانی داهاتوو مووشه‌كی (ئیسكه‌نده‌ر M) بۆ مینسك ده‌گوازینه‌وه".
سه‌رۆكی رووسیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، پێویسته 25 فڕۆكه ئاماده بكه‌ین و بۆ بێلارووس ره‌وانه‌یان بكه‌ین.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، وه‌زره‌تی به‌رگری ئۆكرانیا رایگه‌یاند، مه‌ترسی فراوانبوونی جه‌نگ له ئه‌وروپا له ئارادایه، چونكه خه‌ریكه مۆسكۆ مینسك ده‌خاته ناو بازنه‌ی شه‌ڕه‌وه.