هێزێكی زۆری ئه‌منی به‌ره‌و كۆرمۆر جوڵه‌ی پێكرا
K24- سلێمانی:
په‌یامنێری كوردستان24 له سلێمانی رایگه‌یاند، هێزێكی زۆری ئه‌منی به‌ره‌و كێڵگه‌ی كۆرمۆر جوڵه‌ی پێكرا.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24 له سلێمانی، دوای هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌ر كێڵگه‌ی كۆرمۆر هێزێكی زۆری ئه‌منی به‌ره‌و كێڵگه‌كه جوڵه‌ی پێكرا.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ھێزێكی پێشمه‌رگه‌ش به‌ره‌و هه‌مان كێڵگه جوڵەی پێکرا.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ بە مووشەك هێرشکرایەوە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر، لە ماوەی چوار رۆژدا ئەمە سێیەم جارە بە مووشەك هێرش بکرێتە سەر ئەو کێڵگەیە.
پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند، ئه‌مڕۆ دووباره بە مووشەك هێرشکرایەوە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر له سنووری ناحیه‌ی قادركه‌ره‌می سه‌ر به قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ.
سدیق محەممەد، بەڕێوەبەری ناحیەی قادر کەرەم هەواڵەکەی بۆ کوردستان24 پشتڕاست کردەوە گوتیشی: "موشەکەکەی ئەمجارە هەر کاتیۆشا بووە لە رۆژهەڵاتی کێڵگەکەوە ئاڕاستە کراوە لای گوندی مامیسک 500 مەتر لە دووری کێڵگەکەوە کەوتۆتە خوارەوە و هیچ زیانێکی گیانی و مادی نەبووە".
ئه‌م هێرشه بۆ سه‌ر كێڵگه‌ی گازی كۆرمۆر و كۆمپانیای داناگاز دوای دوو هێرشی مووشەکی دیکە دێت کە لە رۆژانی (22 و 24ـی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2022) کراونەتە سەر ئەو کێڵگەیە، لە ئاکامی هێرشەکەی رۆژی 22ـی حوزەیران دوو کارمەندی داناگاز بە سووکی بریندار بوون.
له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا، كۆمپانیای داناگاز رایگه‌یاندبوو، له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كه‌ی له كۆمپانیای "نه‌وتی هیلال" بڕێكی به‌رچاویان له گازی سرووشتیی به‌رهه‌مهێناوه و ئاستی به‌رهه‌میان گه‌یاندووه‌ته 552 ملیۆن پێ سێ جا، گاز له رۆژێكدا، واته له كۆتایی ساڵی 2021دا به رێژه‌ی %50 به‌راورد به ساڵی 2018 به‌رهه‌مهێنانی گاز له كێڵگه‌كه زیاد كراوه.