هۆشیار زێباری: هێزە میلیشیاکانی بەغدا جیاوازی لەنێوان پارتی و یەکێتی ناکەن

"لە بەئامانجگرتنی پارتی یان یەكێتی لە هەرێمی کوردستان جیاكاری ناكەن"
هۆشیار زێباری
هۆشیار زێباری

K24 - هەولێر:

هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەب سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، هێرشی میلیشیاکان بۆ سەر کۆرمۆر دووپاتی کردەوە کە ئەوان لە هەرێم جیاوازی لەنێوان پارتی و یەکێتی ناکەن.

هۆشیار زێباری لە تویتێکدا نووسویەتی: "جارێكی دیکە هێزە میلیشیاکان لە بەغدا كێڵگەی نەوت و غازی كۆرمۆر لە قادر كەرەم-چەمچەماڵ لە سلێمانی دەكەنە ئامانج ئەمەش دووپاتی دەكاتەوە كە جیاكاری ناكەن لە بەئامانجگرتنی پارتی دیموكراتی کوردستان یان یەكێتی نیشتمانی کوردستان لە هەرێمی کوردستان".

ئاماژەی بەوەشدا، هێزە میلیشیاکان ئاسایش و ئابووری هەرێمی کوردستان بە ئامانج دەگرن." گوتیشی: "ئامانجی ئەوان ملکەچکردنی هەرێمە بۆ دەسەڵاتی خۆیان".  

ماوه‌یه‌كه‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ پارێزگای سلێمانی و هه‌ولێر به‌ مووشه‌ك ده‌كرێنه‌ ئامانج، هاوکات حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ رێگه‌ی به‌یاننامه‌ فه‌رمییه‌كانی داوا ده‌كات به‌غدا رێگری له‌و هێرشانه‌ بكات.