نه‌خۆشێك 35 خولهك دوای مردن له‌ناكاو زیندوو ده‌بێته‌وه

K24 - هه‌ولێر:
له میسر نه‌خۆشێك 11 جار دڵی ده‌وه‌ستێت و پزیشكه‌كان چه‌ندان جار له رێگه‌ی ئامێری كاره‌با و هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرده‌وه هه‌وڵی رزگاركردنی ده‌ده‌ن، به‌ڵام دوای 35 خولهك نه‌خۆشه‌كه دڵی ده‌كه‌وێته‌وه لێدان و جارێكی دیكه ده‌رفه‌تی ژیانی دهستدهكهوێتهوه.
ماڵپه‌ڕی "عه‌ره‌بیه" بڵاویكرده‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی له بوحه‌یره‌ی میسر له راگهیندراوێكدا ئاشكرای كردووه، تیمێكی پزیشكی له نه‌خۆشخانه‌ی "كه‌فه‌ر ده‌وار" توانیویانه زیندووبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشێك تۆمار بكه‌ن، كه 35 خولهك دڵی وه‌ستاوه و 11 جاریش له رێگه‌ی ئامێری په‌ستانی به‌هێزی كاره‌باوه هه‌وڵیان داوه دڵی به‌گه‌ڕ بخه‌نه‌وه، به‌ڵام بێ ئومێد بوون، كه‌چی له‌ناكاو نه‌خۆشه‌كه زیندوو بووه‌ته‌وه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، نه‌خۆشه‌كه ته‌مه‌نی (42) ساڵه و له نه‌خۆشخانه‌كه پێشوازی كراوه، كه به‌هۆی ژانێكی زۆری سینگییه‌وه هاتووته نه‌خۆشخانه‌ی "كه‌فه‌ر ده‌وار"، بۆیه به‌په‌له پزیشكی پسپۆڕ پشكینی بۆ كردووه و ده‌ركه‌وتووه، كه تووشی جه‌ڵته‌ی دڵ بووه، له‌و كاته‌شدا تووشی گرژبوونی ماسولكه‌كانی دڵ وشكبوونه‌وه‌ی سك ده‌بێت.
به گوێره‌ی راپۆرتی نه‌خۆشخانه‌كه، له به‌شی چاودێری چڕ تێمێكی پزیشكی هه‌وڵی رزگاركردنی ده‌ده‌ن و 7 جار كاره‌بای لێده‌ده‌ن، 11 ده‌رزی "ئه‌درینالین"، 6 ده‌رزی "بیكارب"، 4 ده‌رزی "كردارون" و ده‌رزییه‌كی "ئهترۆبین"ی لێده‌درێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بۆ ماوه‌ی 35 خولهك هه‌وڵ ده‌درێت ماسولكه‌كانی دڵی به‌جوڵه بخه‌ن، له‌و ماوه‌یه‌شدا 11 جار هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكردنی بۆ كراوه، هه‌ر جاره‌ی بۆ ماوه‌ی 3 خولهك، به‌ڵام هه‌موو جاره‌كان دڵی وه‌ستاوه، له‌كۆتاییدا زیندوو ده‌بێته‌وه.
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه: دڵی نه‌خۆشه‌كه له‌سه‌ر له‌نوێ ده‌ستی به‌لێدان كرده‌وه و دووباره توانای هه‌ناسه‌دانی سرووشتی بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه، بۆیه هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكردنی له‌سه‌ر لادراوه و به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی خوێن بۆ جه‌سته‌ی گه‌ڕاوه‌ته‌وه و هۆشی هاتووه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌ش نه‌خۆشه‌كه قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی كردووه.
نه‌خۆشخانه‌كه روونیكرده‌وه، دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پێویست، نه‌خۆشه‌كه دوای 48 كاتژمێر نه‌خۆشخانه‌ی جێهێشتووه و گه‌ڕاوه‌ته‌وه ماڵه‌وه.