5 بڕیاری نوێ بۆ دابه‌شكردنی به‌نزین ده‌ركرا
K24 - هه‌ولێر:
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرای كرد، له‌مه‌ودوا دابه‌شكردنی به‌نزین بۆ تاكه‌سییه‌كان زیاد ده‌كرێت و ده‌توانن تانكییه‌كانیان فوول بكه‌ن.
پارێزگاری هه‌ولێر گوتی: بڕیاری یه‌كه‌م دابه‌شكردنی به‌نزینی 690 دینارییه، كه بڕه‌كه‌ی 400 هه‌زار لیتره، به‌و پێیه‌ی ژماره‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی له هه‌ولێر هه‌ن، 57%ی ئۆتۆمبێله‌كانی هه‌رێمی كوردستان پێكده‌هێنن، بۆیه چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین پشكی هه‌ولێر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه بێت.
گوتیشی: دابه‌شكردنی ئه‌و 400 هه‌زار لیتر به‌نزینه‌ی پشكی هه‌ولێره، له به‌یانییه‌وه ته‌نیا بۆ ته‌كسی و پاسه‌كان ده‌بێت و به شێوه‌ی تاك و جووت له (9) به‌نزینخانه دابه‌ش ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش له‌پێناوه‌ی ئه‌وه‌ی كه‌سابه‌تی ته‌كسییه‌كان تێكه‌نچێت و كرێی گواستنه‌وه‌ی له‌سه‌ر هاووڵاتیان گران نه‌بێت.
ئومێد خۆشناو ئاشكرای كرد، دابه‌شكردنی به‌نزین بۆ ته‌كسییه‌كان بڕه‌كه‌ی دیاری نه‌كراوه، واته ته‌كسی ده‌توانێت تانكی به‌نزینه‌كه‌ی فوول بكات، به‌ڵام بۆ پاسه‌كان بڕه‌كه‌ی 50 لیتر دیاریكراوه.
ئاشكراشی كرد، رۆژانه یه‌ك ملیۆن لیتر به‌نزینی دیكه دابه‌ش ده‌كه‌ین بۆ ئۆتۆمبێله تایبه‌ته‌كان، به نرخی 800 دینار و سیستمی تاك و جووتیش بۆ ئه‌وانه هه‌ڵگیرا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌توانێت بڕی 50 لیتر به‌نزین وه‌ربگرێت.
پارێزگاری هه‌ولێر روونیكرده‌وه، له رێگه‌ی لیژنه‌كانی قائمقامیه‌تییه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر رێگری له هه‌موو ئه‌و ته‌نكه‌رانه ده‌كرێت، كه گاز ده‌گوازنه‌وه، زانیاریمان هه‌بووه، رۆژانه بڕێكی زۆر گاز له هه‌ولێره‌وه ده‌چووه ده‌ره‌وه، بازه‌گه‌كان راسپێردراون، هیچ بڕێكی گاز له هه‌ولێر ده‌رباز نابێت.
روونیشكرده‌وه، تیمه‌كانمان چاودێری گۆڕه‌پانی به‌نزینفرۆشه‌كان ده‌كه‌ن و هه‌ر بازرگانێك گازی هه‌ولێر بباته ده‌ره‌وه، رێكاری توندی یاسایی له‌گه‌ڵ ده‌گیرێته‌به‌ر و لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
ئومێد خۆشناو باسی له‌وه كرد، له‌مه‌ودوا ئاسانكاری بۆ بازرگانان ده‌كرێت و بازگه‌كان ده‌كرێنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بارزگانان به‌نزین و سووته‌مه‌نی له هه‌ر پارێزگایه‌كی عێراق، یان ده‌ره‌وه هاورده‌بكه‌ن، ئه‌مه‌ش به ره‌چاوكردنی وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان، كه كوالیتی به‌رز مه‌رجه.
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، وه‌كو پارێزگای هه‌ولێر له‌مه‌ودوا به‌دواداچوون بۆ به‌نزینخانه‌كان ده‌كه‌ن و هه‌ر به‌نزینخانه‌یه‌ك ده‌ستكاری به‌نزین بكات، سزا ده‌درێن و شوێنه‌كانیان داده‌خه‌ین و ناوه‌كانیان بڵاوده‌كرێته‌وه.