لە وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی وەزارەتی پێشمەرگە پلەدارێکی سەربازی گیانی لەدەست دا

K24 - هەولێر:
بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 26ـی حوزەیرانی 2022، لەسەر رێگای کەلار - کفری رووداوێکی هاتووچۆ روویدا و لە ئەکامدا کەسێك گیانی لەدەستدا کە پلەدارێکی سەربازی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە بوو.
عەلی جەمال قدووری، موقەدەمی مافپەروەر لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە نزیک ناحییەی سەرقەڵا ئۆتۆمبێلێکی سەربازی لە جۆری لاندکرۆزەر وەرگەڕا و سەرنشینێک کە پلەی عەمیدە لە بەشی حەرەکاتی وەزارەتی پێشمەرگە گیانی لەدەستدا.
هەروەها باسی لەوەش کرد کە پلەدارەکە ناوی (ئاری محمد توفیق)ـەو لەدایکبووی 1970 دانیشتووی شاری سلیمانیە.
ئاماژەی بەوەشدا، بەمەبەستی توێکاری، تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە.
