ئاوی سلێمانی: ئەم ڤیدیۆیە خەزانەکانی ئێمە نییە و ڕوونکردنەوەمان دەبێت
K24 - سلێمانی:
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی رایگەیاند، ئەو ڤیدیۆیەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبۆتەوە کە گوایە مشک و جرج لەناو خەزانی ئاودا تۆپیون، پەیوەندی بە ئاوی سلێمانییەوە نییە.
ئامانج جەلال، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی لە کۆنفراسێکی رۆژنامەنووسیدا راشیگەیاند، ئەوان روونکردنەوەیان دەبێت لەسەر ئەو ڤیدیۆیەی هەندێک و پەیج و کەس لە تۆرە کۆمەڵاتییەکان بڵاویانکردۆتەوە.
ئەوەشی خستەروو، ئەوان دڵنیان لە پاکی ئاوی سلێمانی و بەردەوام لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیییەکەیان و تاقیگەی تەندرستی سلێمانییەوە پشکینی بۆ دەکرێت و هیچ کێشەیەک لە پڕۆژەکانیاندا نییە.
سەبارەت بە کێشەی کەمی ئاوی بەشێک لە گەڕەکانی سلێمانی، ئامانج جەلال ئاماژەی بەوەکرد، پرۆژەیەکیان هەیە کە پرۆژەی 1200 و لە ئێستادا لە 99٪ کارەکانی تەواو بووە و لە کۆتایی ئەم مانگەدا تەواو دەبێت و زۆربەی کێشەکانیان چارەسەر دەبێت.