ئینفۆگرافیك.. جی7 له باڤاریا باسی ئۆكرانیا ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
ئەمڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی 48ـه‌مینی لووتکەی گروپی وڵاتانی حەوت لە ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت و جەنگی ئۆکرانیا و قەیرانی ئابووری تاوتوێ دەکەن.
كۆبوونه‌وه‌كه له ویلایەتی باڤاریای ئەڵمانی بەڕێوەدەچێت. لەو لووتکەیە هەریەک لە سەرۆکەکانی ئەمه‌ریکا، فەرەنسا، راوێژکاری ئەڵمانیا، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا، سەرۆکی ئەنجوومەن و سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا بەشداری لەو لووتکەیە دەکەن.
بڕیارە لەو لووتکەیە ڤۆلۆدمێیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا بەشداری بکات و پرسەکان و لێکەوتە ئابووری و سیاسییەکانی جەنگی ئۆکرانیا و هێرشەکانی رووسیا تاوتوێ بکرێن. هەر لەو لووتکەیە بڕیارە سزای نوێ بەسەر رووسیادا بسەپێنرێت.
گوڵباخ به‌هرامی، بێژه‌ری كوردستان24 له‌م ئینفۆگرافیكه‌دا زانیاری ورد له باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه ده‌خاته‌ڕوو.