21 حاڵه‌تی دیكه‌ی تووشبوون به كۆلێرا له كه‌ركووك تۆماركران

K24- كه‌ركووك:
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی ته‌ندروستی له فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركووك تووشبوونی ژماره‌یه‌ك حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به نه‌خۆشی كۆلێرا له سنووری ئه‌و پارێزگای راگه‌یاند.
دكتۆر سه‌باح نامیق، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شتی ته‌ندروستی له فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركووك رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ 21 حاڵه‌تی دیكه‌ی تووشبوون به نه‌خۆشی كۆلێرا له سنووری ئه‌و پارێزگایه پشتڕاستكراونه‌ته‌وه.
به‌مه‌ش كۆی ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی تا ئێستا تووشی ئه‌و نه‌خۆشییه بوونه، گه‌یشتووه‌ته 48 حاڵه‌ت.
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكی ده‌یان حاڵه‌تی تووشبوون نه‌خۆشی كۆلێرا له پاریزگاكانی سلێمانی، هه‌ولێر و كه‌ركووك تۆماركراون و تیمه‌كانی به‌دواداچوونیش بۆ دۆزینه‌وه‌ی هۆكاری بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشییه له لێكۆڵینه‌وه‌كانیان به‌رده‌وامن و زۆربه‌ی گومانه‌كانیش خراونه‌ته سه‌ر ئاودانی سه‌وزه و شینایی به ئاوی پیس، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش رێكاری پێویست گیراونه‌ته به‌ر.
H.B