نەرویج هێزی زەمینی رەوانەی سووریا دەکات

K24 - ھەولێر

 پەرلەمانی نەرویج بڕیاری هێزێکی تایبەتی زەمینی بۆ سووریا پەسەند کرد، بەمەبەستی هاوکاریکردنی هێزە ناوخۆییەکانی سووریا.

ئێرێکسۆن سۆرێدی، وەزیری بەرگری نەرویج لەبارەی بڕیاری ناردنی هێز بۆ سووریا، دەڵێ هێزە ناوخۆییەکانی سووریا لە پێشرەیدان، بۆیە دەکرێ هێزی تایبەت رەوانە بکەین و مەشق و راهێنان بەو هێزانە بکەین و هاوکاریشیان بکەین بۆ ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی تایبەتی لەنێو سووریادا".

بڕیاریشە نەرویج 60 راوێژکاری سەربازی بۆ ئوردون بنێرێت بەمەبەستی مەشق پێکردنی هێزە ئۆپۆزیسیۆنەکانی سووریا لەو وڵاتە.

نەرویج نزیکەی 120 راوێژکاری سەربازی لە هەرێمی کوردستان و عێراق هەیە بەمەبەستی راهێنان بە هێزی پێشمەرگە و سەربازی عێراقی.