لوبنان.. به‌هۆی داڕمانی باڵه‌خانه‌یه‌ك منداڵێك گیانی له‌ده‌ستدا
K24 - هه‌ولێر:
له شاری ته‌رابلس-ی باكووری لوبنان، باڵه‌خانه‌یه‌كی كۆن رووخا، كه بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدانی منداڵێك و برینداربوونی دایكه‌كه و دوو كه‌سی دیكه‌ش.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی ماڵپه‌ڕه‌ی "سكای نیوز عه‌ره‌بیه"، باڵه‌خانه‌كه له 5 نهۆم پێكهاتووه و زۆر كۆن بووه، دانیشتووانه‌كه هه‌ندێكیان ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه چۆڵیان كردووه، باس له‌وه‌ش ده‌كرێت هه‌ندێكی دیكه‌شیان چه‌ند ساڵێكه باڵه‌خانه‌كه‌یان چۆڵ كردووه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، به‌هۆی باری ناله‌باری ئابووری، ته‌نیا دوو خێزان له‌و باڵه‌خانه‌یه ماوه‌نه‌ته‌وه، كه به‌هۆی گرانی كرێوه، نه‌یانتوانیوه شوێنێكی دیكه بۆ خۆیان دابین بكه‌ن.
دانیشتوانی گه‌ڕه‌كه‌كه ده‌ڵێن باڵه‌خانه‌كه به‌وه ناسراوه، كه به كه‌ڵكی مانه‌وه نه‌ماوه، 6 رۆژ به‌ر له ئێستاش درزێكی گه‌وره‌یان له باڵه‌خانه‌كه بینیوه، به‌ڵام ئێواره‌ی دوێنێ به ته‌واوه‌تی رووخا و ئه‌و دوو خێزانه كه‌وتنه ژێر داروبه‌ردی رووخاوی باڵه‌خانه‌كه.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌ك له نه‌خۆشخانه‌ی ته‌رابلوس-ی حكومی، تیمی فریاگوزاری توانیویانه دایكێك (ته‌مه‌ن 37 ساڵ) له ژێر باڵه‌خانه‌كه به برینداری ده‌ربهێنن، به‌ڵام كچێكی 4 ساڵه به ناوی "جومانه" به مردوویی ده‌رهێنراوه.
دراوسێكانیان باس له‌وه ده‌كه‌ن، به‌هۆی نه‌دارییه‌وه، ته‌نیا دوو خێزان له‌و باڵه‌خانه 5 نهۆمییه كۆنه مابوونه‌وه، كه كه‌ڵكی ژیانی نه‌بووه.