په‌رله‌مانی كوردستان بانگهێشتی په‌رله‌مانتاران ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان بانگهێشتی په‌رله‌مانتارانی كوردستان ده‌كات، بۆ دانیشتنی ژماره (10)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی چوارەم له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، له كاتژمێر (1)ی پاش نیوەڕۆ رۆژی چوار شەممە (29ی حوزه‌ران/ یۆنیۆی 2022).
به گوێره‌ی به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (10)ی خولی به‌هاره، دەنگدان لەسەر ئەم پڕۆژە یاساكانی (هەمواری یەكەمی یاسای نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان) و پڕۆژەیاسای (هەمواری یەكەمی یاسای پاراستن و چاككردنی ژینگە لە هەرێمی كوردستان-عێراق ژمارە (8)ی ساڵی 2008) ده‌كرێت.

