یوڤێنتۆس داواكارییه‌كانی دی ماریای جێبه‌جێ كرد
به گوێره‌ی میدیایه‌كانی به‌ریتانیا، ئانخێل دی ماریا یه‌كه‌مین ئه‌زموونی خۆی له سێریا ئه‌ی ئیتاڵیا تاقی ده‌كاته‌وه و له چه‌ند كاتژمێری داهاتوو پێشبینی ده‌كرێت درێسی یوڤێنتۆس بپۆشێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 27 حوزه‌یرانی 2022، رۆژنامه‌ی لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویكرده‌وه یۆڤێنتۆس له‌گه‌ڵ ئانخێل دیماریا گه‌یشتووه‌ته رێككه‌وتن.
رۆژنامه ئیتاڵییه‌كه ئاشكرای كردووه ئانخێل دیمیاریای ئارجێنتینا به‌شێوه‌ی سه‌ربه‌ست بۆ یه‌ك ساڵ گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یۆڤێنتۆس به مووچه‌ی ساڵانه‌ی حه‌وت ملیۆن یۆرۆ واژۆ ده‌كات.
ئانخێل دی ماریای ته‌مه‌ن 34 ساڵ، له یانه‌ی رۆزاریۆی ئارجێنتینا پێگه‌یشتووه، دواتر له 2007 له ده‌رگه‌ی یانه‌ی بێنفیكای پورتوگالی روویكرده خوله‌كانی ئه‌ورووپا، دوای 3 وه‌رز له خولی پورتوگالی به به‌های 33 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ریال مه‌درید كرد، پاشان وه‌رزێكی به درێسی مان یونایتد له پرێمه‌رلیگ تێپه‌ڕ كرد، دواتر له 2015 بۆ یانه‌ی پاریس سانجێرمان گواسترایه‌وه، له‌گه‌ڵ یانه پاریسییه‌كه له كۆی 295 یاری، 93 گۆڵ و 119 ئاسیستی كردووه و له هاوینی ئه‌مساڵ گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان كۆتایی هات.