تەندروستی چەمچەماڵ: 21 حاڵەتی تووشبوون بە کۆلێرا تۆمارکران

"ئاوی مزگەوتەکان کلۆریان تێدا نییە و شیاوی خواردنەوە نین"
تیمی مەڵبەندی خۆپاراستنی تەندروستی چەمچەماڵ پشکنین بۆ ئاوی مزگەوتەکان دەکەن
تیمی مەڵبەندی خۆپاراستنی تەندروستی چەمچەماڵ پشکنین بۆ ئاوی مزگەوتەکان دەکەن

K24 - سلێمانی:

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی چەمچەماڵ رایگەیاند، لەکۆی 42 پشکنینی نەخۆشی کۆلێرا، دەرکەوتووە 21 کەسیان تووشی نەخۆشییەکە بوون و لە ئەنجامی پشکنینی ئاوی مزگەوتەکانیشدا دەرکەوتووە ئاوی سەرجەم مزگەوتەکان شیاوی خواردەنەوە نین و کلۆریان تێدا نییە.

لە راگەیەندراوێکیدا، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ (ئەمڕۆ 27ی حوزەیرانی 2022) دەڵێت "دوای کۆکردنەوەی هەموو ئەو سامپڵانەی لە نەخۆشخانە و مەڵبەندە تەندروستییەکان وەرگیرابوون، لە ئەو کەسانەی تووشی سکچوون و ڕشانەوەبوو و ئەنجامدانی شیکاری بەکترۆلۆجی بۆ سەرجەمیان دەرکەوت، لەکۆی (42) کەس (21) کەسیان تووشی نەخۆشی کۆلێرابوون".

ئاماژە بەوەشدراوە، کە تیمێک لە مەڵبەندی خۆپاراستنی تەندروستی چەمچەماڵ، سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان، بەمەبەستی پشکنین بۆ ئەو ئاوەی لە مزگەوتەکان بەکاردەهێنرێت، سەردانی مزگەوتەکانی قەزای چەمچەماڵیان کرد و دەرکەوتووە "هیچ شیاو نین بۆ خواردنەوە بەهۆی نەبوونی کلۆر تێیاندا، کە ڕێژەی سفرە".

تیمی مەڵبەندی خۆپاراستنی تەندروستی چەمچەماڵ پشکنین بۆ ئاوی مزگەوتەکان دەکەن
تیمی مەڵبەندی خۆپاراستنی تەندروستی چەمچەماڵ پشکنین بۆ ئاوی مزگەوتەکان دەکەن

ئەوە لەکاتێکدایە، رۆژانە بەشێک لە هاوڵاتیان، بۆ دەستنوێژگرتن و ئەنجامدانی نوێژ و ئەرکە ئاینییەکان، سەردانی مزگەوتەکان دەکەن و ئاوی مزگەوتەکان بەکاردەهێنن.

تیمی مەڵبەندی خۆپاراستنی تەندروستی چەمچەماڵ پشکنین بۆ ئاوی مزگەوتەکان دەکەن
تیمی مەڵبەندی خۆپاراستنی تەندروستی چەمچەماڵ پشکنین بۆ ئاوی مزگەوتەکان دەکەن

لە سەرەتای ئەم مانگەدا، نەخۆشی سکچوون و رشانەوە لەناو منداڵان و دواتر لەناو هاوڵاتیانی پارێزگای سلێمانی و قەزا و ناحیەکانی دەوروبەریدا بڵاوبووەوە، رۆژی 19ی ئەم مانگە، ئەنجامی پشکنینەکان ئەوەیان دەرخست، کە بەشێک لە حاڵەتەکانی سکچوون و رشانەوە نەخۆشی کۆلێرایە، بۆیە بڕیاردرا، رێکارەکانی خۆپارێزی لە کۆلێرا و پرۆتۆکۆڵی چارەسەرکردنی نەخۆشی کۆلێرا، بۆ ئەو نەخۆشانە بەکاربهێندرێت، کە بەهۆی سکچوون و رشانەوەوە سەردانی نەخۆشخانەکان دەکەن.

تیمی مەڵبەندی خۆپاراستنی تەندروستی چەمچەماڵ پشکنین بۆ ئاوی مزگەوتەکان دەکەن
تیمی مەڵبەندی خۆپاراستنی تەندروستی چەمچەماڵ پشکنین بۆ ئاوی مزگەوتەکان دەکەن