لە ھەولێر گفتوگۆ لەبارەی دوای رزگاركردنی مووسڵ دەكرێت
K24 - ھەولێر
لە گفتوگۆیەکی کراوەدا لە ھەولێر، ھەریەکە لە نوێنەری ھاوپەیمانان و وەزارەتی پێشمەرگە و سەرۆکایەتی ھەرێم و نوێنەری وڵاتان، باسیان لە ئایندەی مووسڵ لە پێش داعش و دوای داعش کرد، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەش دەڵێت، لە ئایندەیەکی نزیکدا شاندێکی باڵای سەربازی و سیاسیی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات و گفتوگۆ لەسەر ئیدارەدانی شاری مووسڵ دەکەن لە دوای کۆتایی ھاتنی داعش لە شارەکەدا.