گابریێل خیسۆس دهبێته تۆپهاوێژ
لەم هەفتەیە گابریێل خیسۆس پشکنینە پزیشکییەکانی ئەنجام دەدات و بەفەرمی دەبێتە یاریزانی ئارسێناڵ.
فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، لەم هەفتەیەدا گابریێل خیسۆس دەگەڕێتەوە ئینگلتەرا و گەشتی لەندەن دەکات بۆ ئەوەی پشکنینە پزیشکییەکانی ئەنجام بدات، کە بۆ ماوەی پێنج ساڵ بە بڕی ٤٥ ملیۆن پاوەند لە مانچێستەر سیتییەوە پەیوەندی بە ریزەکانی ئارسێناڵ دەکات.
ئیدۆ بەڕێوەبەری وەرزشی ئارسێناڵ و میکێل ئارتێتا هۆکاری سەرەکی بوون بۆ ئەوەی خیسۆس رازی بێت پەیوەندی بە ئارسێناڵ بکات کە وەرزی داهاتوو هەریەکە لە ساکا و خیسوس و مارتینێلی لە هێڵی هێرشبردنی گەنەرز بەیەکەوە یاریی دەکەن.
گابریێل خیسۆسی تهمهن 25 ساڵ، له یانهی پاڵمێراسی بهرازیلی پێگهیشتووه، له گواستنهوهی زستانهی 2017 له دهرگهی یانهی مان سیتییهوه پهیوهندی به خولهكانی ئهورووپا كرد، وهرزی رابردوو لهگهڵ یانهی سیتیزن له كۆی 41 یاری، 13 گۆڵ و 12 ئاسیستی كرد.