هاتووچۆی گەرمیان ژمارەیەک هەلی کار رادەگەیەنێت

"14 کەس بەشێوەی گرێبەست دادەمەزرێندرێن"
هەلی کار
هەلی کار

K24 - سلێمانی:

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان 14 هەلی کاری بەشێوەی گرێبەست راگەیاند و بۆ ماوەی هەفتەیەک ناوی ئەو کەسانە تۆمار دەکرێت کە دەیانەوێت لەو بەڕێوەبەرایەتییە کار بکەن.

ئەمڕۆ 27ی حوزەیرانی 2022، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، بەمەبەستی بۆیاخی هێڵکاریکردنی سەر شەقامەکان 14 هەلیکار رادەگەیەنن بۆ هاووڵاتیانی سنووری ئیدارەی گەرمیان بەشێوەی گرێبەست.

ئاماژە بەوەشدراوە، ئەو کەسانەی کە ئارەزووی کارکردن دەکەن، بۆ ئەم مەبەستە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان بکەن، بەڵام دەبێت ئەم مەرجانەیان تێدا بێت.

1-  هەڵگری مۆڵەتی شۆفێری گشتی بێت.

2-  دانیشتووی سنووری ئیدارەی گەرمیان بێت.

3-  بڕوانامەی شەشی ئامادەیی، میکانیک و پیشەسازی کەمتر نەبێت.

هەروەها داواکار بۆ ئەو هەلی کارانە دەبێت، کارتی نیشتمانی یان پێناسی باری کەسێتی (جنسێ)، کارتی زانیاری و دوو وێنە لەگەڵ خۆیاندا ببەن بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکە.

ماوەی ناو تۆمارکردن لە رۆژی سێشەممە 28ی حوزەیرانی 2022 ەوە دەستپێدەکات و تا 4ی تەمووز، واتە بۆماوەی هەفتەیەک بەردەوام دەبێت.