"پاریس سانجێرمان له‌گه‌ڵ كریستۆفه‌ر گالتیێ گه‌یشته رێككه‌وتن"

یانه‌ی نیسی فه‌ره‌نسا رۆیشتنی كریستۆفه‌ر گاڵتیێ راهێنه‌ری راگه‌یاند و به فه‌رمی لۆسیان فاڤرێی وه‌كو راهێنه‌ر و جێگره‌وه‌ی ده‌ستنیشان كرد.
یانه‌ی نیس له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمی دا رۆیشتنی كریستۆفه‌ر گالتێی راگه‌یاند و ده‌ستبه‌ركاربوونی راهێنه‌ری سویسری لۆسیانۆ فاڤرێی له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر بڵاوكرده‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌وه، رۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی راگه‌یاند کارگێری پاریس سانجێرمان گەیشتنە رێککەوتن لەگەڵ بەرپرسانی یانەی نیس بۆ واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ راهێنەرەکە و کریستۆڤ گاڵتیێ تاکو ساڵی 2024 لە شوێنی پۆچێتینیۆ دەبێتە راهێنەری یانە فەرەنسیەکە.
كریستۆفه‌ر گالتێ له وه‌رزی 2020 ـ 2021 له‌گه‌ڵ یانه‌ی لیل نازناوی خولی فه‌ره‌نسای به‌ده‌ستهێنا و جامی سووپه‌ری فه‌ره‌نساشی برده‌وه، پێشتر وه‌كو یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ر له یانه‌كانی ئۆڵێمپیاكۆس، پۆرتسموس، باستیا و مارسێ كاری كردووه.