سیستانی به شێوازێكی جیاواز هاته سه‌ر هێڵ
K24 – هه‌ولێر
به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌ڕه‌شه هه‌مه لایه‌نه‌كانی به‌رپرسانی ئێرانی له پاشا و ده‌سه‌ڵاتی به‌حرێن، كه به توندی هێرشیان كردۆته سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م وڵاته، عه‌لی سیستانی گه‌وره مه‌رجه‌عی شیعه‌ی عێراق به شێوازێكی نه‌رم پشتیوانی خۆی بۆ كه‌سایه‌تی شیعه‌ی به‌حرێن ده‌ربڕی كه مافی هاوڵاتیبوونی لێ سه‌ندرایه‌وه.
كه‌ناڵی "المنار"ی لوبنان له هه‌واڵێكدا رایگه‌یاند مه‌رجه‌عی گه‌روه " آية الله السيد علي السيستاني" په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌فه‌له‌فۆنی له‌گه‌ل "آية الله الشيخ عيسى قاسم" ئه‌نجامداوه و پێی گوتووه شوێنتان له‌ناو دڵان دایه و ئه‌وه‌ی كه روویداوه، هیچ زیانێكی به ئێوه ناگه‌یه‌نێت.
هه‌روه‌ها ستایشی هه‌وڵه‌كانی كردووه بۆ به‌رگری ئاشتیانه له مافی هاوڵاتیانی به‌حرێن و ئاماده‌یی خۆیشی ده‌ربرێوه كه به‌پێی توانایی سه‌باره‌ت به‌م پرسه یارمه‌تی ده‌دات.
دادگای به‌حرێن به تۆمه‌تی هه‌وڵدان بۆ رووخانی ده‌سه‌ڵات و هاندانی خه‌ڵك بۆ توندوتیژی به‌تایبه‌تی شیعه‌كانی ئه‌و وڵاته، مافی هاوڵاتیبوونی له شێخ عیسا قاسم رێبه‌ری شیعه‌كانی به‌حرێن سه‌ندووه.
بڕیاری دادگای به‌حرێن كاردانه‌وه‌ی توندی به‌رپرسانی سیاسی و سه‌ربازیی ئێرانی به‌دوای خۆیدا هێناوه كه هه‌ر كامه‌یان به جیا هه‌ره‌شه‌یان له پاشا و حكوومه‌تی به‌حرێن كرد و هه‌ندێكیان داوای شۆڕشی چه‌كداری دژی ده‌سه‌ڵاتی به‌حرێن كرد.
شیعه زۆرینه‌ی دانیشتوانانی به‌حرێن پێك دێنن، كه له‌كاتی سه‌رهه‌ڵدانی به‌هاری عه‌ره‌بی، یه‌كه‌م خۆپیشاندانی شیعه‌كان دژی ده‌سه‌ڵاتی ئالی خه‌لیفه‌ی سونه له مانگی شوباتی 2011 ده‌ستیپێكرد، به‌ڵام به پشتیوانی سعودیا سه‌ركۆتكرا.