قوتابیانی زانکۆی سەڵاحەدین لەسەر ئاستی جیهان پلەی یەکەمیان بەدەست هێنا

K24- هه‌ولێر:
له پێشبڕكێی نێوده‌وڵه‌تیی "ICT" هواوی، كه له 18ی ئه‌م مانگه به‌شێوه‌یه‌كی ئۆنلاین ئه‌نجامدرا و قوتابیانی زانكۆ له 85 وڵاته‌وه له‌سه‌ر جیهان به‌شدارییان تێدا كرد، سێ قوتابی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین توانییان پله‌ی یه‌كه‌م له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو وڵاتانی جیهان به‌ده‌ستبهێنن و توانی گەورەترین خەڵات لەسەر ئاستی جیهان پێیان به‌خشرا، هەروەها وەك یەکەم و تەنها تیم توانیان خەڵاتی تایبەت بە "تەکنەلۆژیا بۆ هەمووان" وه‌ربگرن.
دوای ئه‌وانیش سێ قوتابی دیكه‌ی زانكۆی ئه‌نباریش توانییان پله‌ی دووه‌م له‌سه‌ر ئاستی جیهان به‌ده‌ستبهێنن.
جێگه‌ی باسە، سەرۆکی وڵاتان و زانکۆ گەورەکان و کۆمپانیا بەناوبانگەکان بەشداری ئەم مەراسیمەیان کردووە، ئەو میدیایانەی تایبەتن بە بواری تەکنۆلۆژیا، گرنگی زۆریان بەم ئیڤێنتە داوە و هەواڵەکانیان لە سۆشیاڵ میدیا جیهانیەکان بڵاوکردووەتەوە.










H.B