ته‌رمی 46 كۆچبه‌ر دۆزرانه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مه‌ریكا رایانگه‌یاند، له "سان ئه‌نتۆنیۆ"ی ویلایه‌تی ته‌كساس ته‌رمی 46 كۆچبه‌ری نایاسایی دۆزراونه‌ته‌وه، كه له شارێكی نزیك سنووری مه‌كسیكه‌وه به‌ره‌و ئه‌مه‌ریكا هاتوون و له‌ناو بارهه‌ڵگرێكدا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی فرانس پرێس، چارلز هود، سه‌رۆكی تیمی فریاگوزاری له سان ئه‌نتۆنیۆ له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، 46 ته‌رمیان له سان ئه‌نتۆنیۆ گواستووه‌ته‌وه، كه 240 كیلۆمه‌تر له سنووری مه‌كسیكه‌وه دووره.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، تیمه‌كانیان جگه له گواستنه‌وه ته‌رمه‌كان، 16 برینداریشیان گواستووه‌ته‌وه، كه 12یان كه‌سانی گه‌وره‌ن و 4شیان منداڵن، كه هه‌مووان له‌كاتی گواستنه‌وه‌یان بۆ نه‌خۆشخانه هۆشیان له‌به‌ر بووه.
سه‌رۆكی تیمی فریاگوزاری له سان ئه‌نتۆنیۆ ئاشكرای كرد، زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه گوازراونه‌ته‌وه، له‌شیان گه‌رم بووه، كه به‌هۆی تیشكی خۆره‌وه پله‌ی له‌شیان گه‌رم بووه و ئاویشیان لا نه‌بووه.
— Víctor Bolaños (@vichoguate) June 28, 2022
Encuentran 42 cadáveres, posiblemente de migrantes, en un furgón abandonado en San Antonio, Texas.
Información en desarrollo. pic.twitter.com/aoCJXfqa33