بەتەڵ غازی کۆچی دواییکرد

خاوەنی 300 بەرهەمی سینەماییە
جۆنێیت ئارکن، ناسراو بە ( بەتەڵ غازی)
جۆنێیت ئارکن، ناسراو بە ( بەتەڵ غازی)

K24 - هەولێر

جۆنێیت ئارکن، ناسراو بە ( بەتەڵ غازی) ئەکتەری بەناوبانگی تورکی لە تەمەنی 85 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.

جۆنێت ئارکن، ناوی راستەقینەی فەخرەدین چۆرێکلیاترە، لە ساڵی 1937 لە دایکبووە، یەکێک بوو لە ئەکتەرە بەناوبانگەکان دونیای سینەما لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەرچەندە ئەو خاوەن بڕوانامەی دکتۆرا بووە، بەڵام وەک خولیای خۆی ئەکتەری هەڵبژاردووە.

بەتەڵ غازی، لە ماوەی تەمەنیدا دووجار ژیانی هاوسەری پێکهێناوە، باوکی سێ منداڵ بوو 2 کوڕ و کچێک.

جۆنێیت ئارکن تا کۆتایی ژیانی خاوەن 300 بەرهەمی سینەمایی بووە.

ئا: ئەڤین حوسێن