بكوژی هه‌ردوو مامۆستاكه ده‌ستگیركرا
K24 - هه‌ولێر:
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، پاش رووداوی کوشتنی هەردوو مامۆستای زانکۆی سەلاحەددین لە شاری هەولێر بە هاوبەشی هێزە ئەمنیەکانی شاری هەولێر تاوانبار دەستگیر کرا.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، بكوژی د. كاوان ئیسماعیل راگری كۆلیژی یاسای زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین و د. ئیدریس حه‌مه‌خان، مامۆستای كۆلیژی ئه‌ندازیاریی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین ناوی "أ. م. ق"ـه و پێشتر له زانكۆی سۆران قوتابی كۆلیژی یاسا بووه و كێشه‌ی له‌گه‌ڵ مامۆستایه‌كی ئافره‌ت درووست كردووه، بۆیه له زانكۆی سۆران ده‌ركراوه.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له دوو په‌لاماری جیادا، ته‌قه‌ی له هه‌ردوو مامۆستای زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین، د. كاوان ئیسماعیل راگری كۆلیژی یاسای زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین و د. ئیدریس حه‌مه‌خان، مامۆستای كۆلیژی ئه‌ندازیاریی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین كردووه و هه‌ردووكیانی كوشت، هاوكات كارمه‌ندێكی پرسگه‌ی كۆلیژی یاساش برینداره.