سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە هەڵبژاردەی فووتساڵی خانمانی عێراق دەکات
ئەمڕۆ سێشەممە 28ـی حوزەیران، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە هەڵبژاردەی فوتساڵی خانمانی عێراق کرد کە زۆرینەی یاریزانەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستانن.
سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی و دەستخۆشی لێکردن بەبۆنەی بەدەستهێنانی پلەی یەکەم لە سێیەم پاڵەوانێتی رۆژئاوای ئاسیا بۆ فوتساڵی خانمان کە لەم دواييانە لە عەرەبستانی سعودی بەڕێوەچوو.
سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەدا کە وەرزش جیا لە سوودە تەندروستییەکانی، ڕۆڵێکی گرنگیش دەبینێت لە ناساندن و ئاڵوگۆڕی کولتووری لە نێوان گەلانی جیهان.
سهرۆكی حكومهت خۆشحاڵیشی نیشاندا کە هەماهەنگییەکی باش هەیە لە نێوان ئەندامانی هەڵبژاردەکە کە لە پێکهاتە جیاوازەکانی عێراق پێکهاتوون و توانیان بەیەکەوە عێراق بەهێزتر بکەن.
سەرۆکی حکومەت گوتیشی: ئافرەتانی کوردستان، وەک چۆن وەک پێشمەرگە لە سەنگەری بەرگریکردن لە کوردستان و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش، ڕۆڵێکی بەرچاویان هەبوو و جیهانیشیان سەرسام کرد، ئەمڕۆش لە بواری وەرزشدا، ڕۆڵی کاریگەریان هەبووە لە سەرکەوتن و بە دەستهێنانی پلەی یەکەم بو هەڵبژاردەی عێراق.
لە بەرامبەردا فیراس بەحرولعلوم ئەندامی یەکێتی تۆپی پێی عێراق و سەرۆکی شاند و ئەندامانی هەڵبژادەی فوتساڵی خانمان، سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ گرنگیپێدان و پشتیوانی سەرۆکی حکومەت لە وەرزش و وەرزشکاران دەربڕی.
ههڵبژاردهی فووتساڵی خانمانی عێراق له چهند رۆژی رابردوو بهشدارییان له پاڵهوانێتی رۆژئاوای ئاسیا كرد كه تێیدا له یاریی كۆتایی دا له نێو خاكی سعوودییه له ههڵبژاردهی ئهو وڵاتهیان بردهوه و بۆ یهكهمجار كچانی عێراق بوونه پاڵهوانی ئهم پاڵهوانێتییه، ئهمهش له كاتێكدایه له كۆی 14 یاریزانی عێراق 9 یاریزانیان كوردن، شۆخان نوردهین ئهستێرهی كوردی ههڵبژاردهی عێراق به تۆماركردنی 7 گۆڵ بووه گۆڵكاری پاڵهوانێتییهكه.