وەزارەتى خوێندنى باڵا سەرجەم بۆنەو چالاکییە زانستییەکانی راگرت
K24 - ههولێر:
وەزارەتى خوێندنى باڵا ئاشكرای كرد، سەرجەم بۆنەو چالاکییە زانستییەکان لە زانکۆکانى کوردستان بههۆی شههیدكردنی دوو مامۆستای زانكۆ راگیران.
وهزارهتی خوێندنی باڵاو توێژینهوهی زانستی راگهیهندراوێكی بڵاوكردهوه، تێیدا هاتووه، بههۆی شەهیدکردنى هەریەک لە (د. کاوان ئیسماعیل) راگرى کۆلێژى یاساى زانکۆى سەڵاحەدین و (د.ئیدریس حەمەخان) مامۆستاى کۆلێژى ئەندازیارى لەهەمان زانکۆ، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ماتەمینى سەرتاسەرى لەسەرجەم زانکۆ و دامەزراوە زانستییەکان رادەگەیەنێت.
وهزارهتی خوێندنی باڵا راشیگهیاند، چەند بڕیارێکیش لەبارەى بۆنەو چالاکییە زانستییەکان لە زانکۆ حکومى و تایبەتەکانى هەرێمى کوردستان دەردەکات.
ههروهها له راگهیهندراوهكهی وهزارهتی خوێندنی باڵادا هاتووه، د. ئارام محمد قادر، زانکۆکان و دامەزراوە زانستییەکانى بە داگرتنى ئاڵاى وەزارەت و زانکۆکان و دامەزراوە زانستییەکانى هەرێمى کوردستان بۆ ماوەى سێ رۆژ راسپارد، سەرجەم چالاکییە زانستییەکان، مەراسیم، بۆنە و ئاهەنگەکانى دەرچوون لەسەرجەم زانکۆکانى حکومى و تایبەت راگیران.