نێچیرڤان بارزانی و بافڵ تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی هاوپه‌یمانان كۆبوونه‌وه
K24- هه‌ولێر:
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و بافل جەلال تاڵەبانی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ى هاوپه‌يمانان له عێراق و سووريا كۆبوونه‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 2022/6/28 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان و فه‌رمانده‌ى گشتيى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان، له‌گه‌ڵ جه‌نه‌راڵ جۆن برێنان، فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانی نێوده‌وڵه‌تی له عێراق و سووريا و شاندێكى باڵاى سه‌ربازيى ياوه‌رى كۆبوونه‌وه.
لە کۆبوونەوەکەدا پرۆسه‌ى چاكسازى له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و دوايين هه‌نگاوه‌كانى يه‌كخستنه‌وه‌ى هێزى پێشمه‌رگه و گرفته‌كانى به‌رده‌م پرۆسه‌كه و پێشنيازێكى ئه‌مه‌ريكييه‌كان له‌مباره‌يه‌وه تاووتوێ كران.
H.B