کۆبوونەوەی سهرۆكایهتی ههرێم و دەزگای هەڵبژاردنی حزبەکان لەگەڵ UN کۆتاییهات

K24 - هەولێر:
ئەمڕۆ دەزگای هەڵبژاردنی حزبەکان لەگەڵ سەرۆکایەتی هەرێم و شاندی UN لە هەولێر کۆبوونەوە.
بەگوێرهی زانیارییەکانی پهیامنێری كوردستان24 له ههولێر، لە کۆبوونەوەکە بەرپرسی مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتی بە چەند هۆکارێکی تایبەت نەیتوانی بەشداربێت، بەڵام راپۆرتی حزبەکەیان بۆ سەرۆکایەتی هەرێم ناردووە.
ههروهها پهیامنێری كوردستان24 ئهوهشی خستهڕوو، کۆبوونەوەکە بە سەرۆکایەتی مستەفای سەید قادر، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بووە و تێیدا پرۆژەیەکی نوێ بۆ نزیکبوونەوەی لایەنەکان لەگەڵ یەکتر لەسەر پرسی هەڵبژاردن پێشکەشکراوە.
ئاماژه بۆ ئهوهش كرا، پوختەی پرۆژەکە ئەوەیە، یاسای هەڵبژاردن هەمواربکرێتەوە و بکرێتە فرە بازنە، بەڵام ئاساییە کە دەنگی کاندیدان کۆبکرێتەوە، ئەم پرۆژەیە رەنگە دواجار چەقبەستوویی سیاسی لەسەر پرسی هەڵبژاردن بشکێنێت و لایەنە ناکۆکەکان یەکبخات.
پهیامنێری كوردستان24 روونیكردهوه، سەبارەت بە پێکهاتەکانیش لە کۆبوونەوەکە جارێکی دیکە دووپاتکراوەتەوە پێویسته ئهوان بریار لە چارەنووسی خۆیان بدەن، بەڵام یەکێتی، گۆڕان، یەکگرتوو و کۆمەڵی دادگەری داوایان کردووە ژمارەیەک کورسی پێکهاتەکان بەسەر پارێزگاکان دابەشکرێت.
ههروهها هێما بۆ ئهوهش كرا، هەموو ئەو بۆچوونانەی لە کۆبوونەوەکە خراونەتەڕوو، لە رەشنووسێکدا دەخرێنە بەردەم سەرۆکی هەرێمی کوردستان.