گوته‌بێژی سه‌رۆك كۆمار وه‌ڵامی موقته‌دا سه‌در ده‌داته‌وه

K24 – هه‌ولێر:
به‌هۆی ئیمزا نه‌كردنی یاسای (به تاوانناساندنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ ئیسرائیل)، موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در ره‌خنه‌ی له سه‌رۆك كۆماری عێراق گرتبوو، له‌به‌رامبه‌ریشدا گوته‌بێژی سه‌رۆك كۆماری عێراق له راگه‌یاندراوێك وه‌ڵامی ره‌خنه‌كانی موقته‌دا سه‌دری دایه‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه گوته‌بێژی به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق وه‌ڵامی موقته‌دا سه‌در، ده‌داته‌وه و رایگه‌یاند، "بەرھەم ساڵح، وەک ھەمیشە پشتیوانی له پرسی فەڵەستین دەکات و لەگەڵ جێبەجێکردنی تەواوی مافە رەواکانی گەلی فەلەستیندایه".
هه‌روه‌ها ئه‌م گوته‌بێژه روونیكرده‌وه، "سەرۆکایەتی کۆمار بەمەبەستی تەواوکردنی رێوشوێنەکانی دەرکردنی یاساکە و پەسەندکردنی لەسەر بنەمایی یاسایی و دەستووری پێشتر پڕۆژەیاسای بە (تاوانناساندنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل) لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانەوە پێگەیشتووه، ھەر بۆ ھەمان مەبەست سەرۆک کۆمار فەرمانی کرد ئەم یاسایە بەو شێوازەی نێردراوە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە بەبێ هیچ تێبینییەک پەسەند بکرێت و لە رۆژنامەی عێراقی بڵاوبکرێتەوە لە 20ی حوزەیرانی 2022دا".
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆمار ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه، جەختدەکەینه که بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق وەک ناسراوه ھەمیشە پشتیوانی له پرسی فەڵەستین دەکات.